كەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاویەكان بەفر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری باراناوی دەبێت و لە زۆربەی كاتەكان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبێت.

پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیاواز.

پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی