باشووری کوردستان دەرچووانی ئامادەییەكانی ئیسلامی كەركووك گردبوونەوە

دەرچووانی ئامادەییەكانی ئیسلامی كەركووك گردبوونەوە

K24 – كەركووك

سۆران كامەران پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "دەرچووانی قوتابخانە ئامادەییەكانی ئیسلامی لە كەركووك لەبەرامبەر وەرنەگیرانیان لە زانكۆكان گردبوونەوە".

روونیكردەوە: "ئەو خوێندكارانەی لە قوتابخانە ئیسلامییەكان دەخوێنن، دوای تەواوكردنی پۆلی شەشی ئامادەیی لە زانكۆكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی عێراق وەرناگیرێن، ئەمەش وایكردووە دوای تەواوكردنی قۆناغی ئامادەییە لە ماڵەوە دابنیشن و چارەنووسیان نادیاردەبێت، بۆیە داواكارن لە حكوومەتی عێراق دەكەن پێداچوونەوە بە وەرگرتنی قوتابیان بكرێت".

9. sidebar1_home_page