ئه‌وروپا هۆشداری له جه‌نگی "بووكه‌كانی داعش" ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌وروپا هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ى زیاتر له هه‌زار ژنه توندڕه‌وی ناو داعش ده‌ده‌ت بۆ وڵاتانی رۆژئاوا و به مه‌ترسی راسته‌قینه‌شی داده‌نێن له‌سه‌ر سه‌قامگیری وڵاته‌كانییان.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، برۆكسیل ترسی خۆی له گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ژن و منداڵانه داوه كه پێشتر له عێراق و سووریا و لیبیا چوونه‌ته ناو داعش و دوای تێكشكانی رێكخراوه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانییان.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی "فرۆنتێكس" كه ئاژانسێكی سه‌ر به یه‌كیتی ئه‌وروپایه و چاودێری سنووری وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه ده‌كات، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه به‌رده‌وامه و رۆژ به رۆژیش روو له زیادبوونه.
راپۆرته‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، ئه‌و ژنانه‌ن كه هاوسه‌ره‌كانییان چه‌كداری داعش بوونه و له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون، ئێستاش ئه‌گه‌ری زۆره له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانییان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وروپا.
ئه‌و ئاژانسه له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئێستا ئه‌سته‌مه ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنین، به‌ڵام دڵنیاین كه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت".
فرۆنتنێكس له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆی 5 هه‌زار چه‌كدار، نزیكه‌ی 30%یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانییان له ئه‌وروپا، كه پێشتر له سووریا و عێراق و لیبیا بوونه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی هه‌زار بووكی داعش له ئه‌وروپاوه روویان كردووه‌ته گرووپه توندڕه‌وه‌كان و به دڵنیاییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه‌ی لێیه‌وه هاتوون".
ئه‌و هۆشدارییانه‌ی فرۆنتێكس، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵانه‌ی ژنانی ناو رێكخراوی داعش دێت بۆ بینینی رۆڵێكی چالاكتر له‌ناو رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان، به‌تایبه‌تیش له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، "بووكه‌كانی داعش" رۆڵیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كاتیدرائی نۆته‌ردامی فه‌ره‌نسا هه‌بووه كه له سێپتێمبه‌ری 2016 روویدا.
ا. م