راگه‌يه‌ندراوێك له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆمه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم كۆبوويه‌وه و دواى كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕياردراوه رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه
راگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
رۆژی شەممە 12ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەدین بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆبۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەردانی چاوەڕوانكراوی شاندە باڵاكەی هەرێم بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوساندن لە مەڕ پرسە سیاسییەكان و ئاییندەی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و هێڵە گشتییەكان و ناوەڕۆكی دانوساندنەكانیش دیاری كرا.
ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم12ـی 8ـی 2017