کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئینستاگرام ریکۆردی شکاند

وێنەیەکی کریستیانۆ بە درێسی یۆڤێنتۆس لایک باران کراوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە چوونی بۆ ریزەکانی یۆڤێنتۆسی ئیتالی لە شکاندنی ریکۆردەکان بەردەوامە و پۆستێکی کریستیانۆ لە ئینستاگرام ریکۆردی شکاند.
پۆستێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئینستاگرام دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یۆڤی کە کریستیانۆ لەبارەی وێنەیەکی خۆی بە درێسی یۆڤێنتۆسەوە نووسیویەتی فۆرزا یوڤی، تاکو ئێستا زیاتر لە یازدە ملیۆن و 600 هەزار لایکی بۆ هاتووە، ئەمەش لە مێژووی ئینستاگرامدا چوارەم پۆستە ئەوەندە لایکی بۆ بێت و پۆستی یەکەم وەرزشوانیشە لە ئینستاگرام پۆستێکی ئەوەندە کاردانەوەی هەبێت.
کریستیانۆ تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری سەرەتادا، یۆڤێنتۆس 520 هەزار درێسی ژمارە 7ی تایبەت بە کریسی فرۆشتووە، واتە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆی لە یەکەم رۆژی فرۆشتنی درێسی کریستیانۆ دەستکەوتووە، کە دەکاتە نیوەی نرخی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆسەوە کرد.

ئەو وێنەیەی لە ئینستاگرام زۆرترین لایکی بۆ هاتووە
ئەو وێنەیەی لە ئینستاگرام زۆرترین لایکی بۆ هاتووە