فه‌رمانده‌یه‌كی نزیك له قاسم سوله‌یمانی كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/11/2017 میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه "فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران به پله‌ی "لیوا" له شاری ئه‌لبوكه‌مالی سووریا كوژراوه".
میدیاكانی ئێران ده‌ڵێن: "خه‌یروڵڵا سه‌مه‌دی، كه كه‌سێكی نزیكی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بووه‌و سه‌ر به فیرقه‌ی 36ـی لایه‌نگرانی مه‌هدی بووه له پارێزگای زنجانی باكووری ئێران، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی گوللـه هاوه‌نه‌وه له میحوه‌ری ئه‌لبوكه‌مالی سنووری سووریا و عێراق له شه‌ڕی داعشدا بریندار بووه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه".
سه‌مه‌دی له شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی عێراق و ئێران، له ساڵی 1980 تا 1988 به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی كردووه‌و ئه‌وكاتیش بریندار ببوو.