فه‌تلاوی گله‌یی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حه‌نان فه‌تلاوی ئه‌ندامی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كاندیدی خولی نوێ له پارێزگای بابل، پاش دڵنیابوونی له شكستهێنانی له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018، له تویته‌ره‌وه ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی تویت كردووه‌و گله‌یی له‌و لایه‌نانه ده‌كات كه به‌ڵێنی پاڵپشتیكردنیان پێداوه‌و نه‌یانبردووه‌ته سه‌ر.
فه‌تلاوی پاش دڵنیابوونی له ده‌رنه‌چوونی بۆ یه‌كه‌مجار، زنجیره‌یه‌ك تویتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه كردووه‌و به گله‌ییه‌وه ده‌ڵێت: "سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی درۆیان له‌گه‌ڵ كردین و به‌ڵێنیاندا پاڵپشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیراده بكه‌ن، به‌ڵام درۆیان له‌گه‌ڵ كردین".
فه‌تلاوی یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو كه به‌رده‌وام دژی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد و لێدوانی ده‌دا، به‌ڵام نه‌یتوانی بۆ خولی نوێ ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
جگه له حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو كه نزیكه‌ی 30 كه‌سیان كه‌سایه‌تی دیارن، نه‌یانتوانیووه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستیهێنن و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌شێكیان عێراقیان جێهێشتووه‌و به‌شێكی دیكه‌شیان له ترسی لێپرسینه‌وه پاش نه‌مانی پارێزبه‌ندییه‌كه‌یان به‌نیازن بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بژین.