پارتی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمییانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه و به‌گووته‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له پارێزگای سلێمانییش ساخته‌كارییه‌كی زۆر و ئاشكرا كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پارتی له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك به رێژه‌یه‌كی زۆر له پێش لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه‌یه و یه‌كه‌مه و له پارێزگای نه‌ینه‌وایش لیستی یه‌كه‌مه، له پارێزگای سلێمانیش به‌هۆی ده‌ستكاریكردن و ساخته‌كاریی رێكخراو، له كاتێكدا زیاتر له 80 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه ته‌نها نزیكه‌ی 27000 ده‌نگ بۆ پارتی رۆیشتووه. جگه له‌وه‌ی له پارێزگای كه‌ركووك به‌هۆی داگیركردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاریی چه‌ند به‌رپرسێكی لایه‌نێكی سیاسی كوردستان بایكۆتی كردبوو.
ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تا ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه ئه‌نجامی هه‌موو بنكه‌كان نییه و له پارێزگای هه‌ولێر له كۆی یه‌ك ملیۆن و سه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت هه‌زار و سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش (جگه له ده‌نگدانی تایبه‌ت 638788 كه‌س ده‌نگیانداوه).
له كۆی 428 بنكه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجامی 389 بنكه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌وهێشتا 109 بنكه ماوه.به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان تا ئێستا به‌مشێوه‌یه‌یه.
هه‌ولێر:
پارتی 222106
یه‌كێتی 56064
نه‌وه‌ی نوێ 52948
هاوپه‌یمانی 36582
كۆمه‌ڵ 34156
گۆڕان 29688
یه‌كگرتوو 17569
نه‌سر 546
كۆی گشتی 449659
پارێزگای دهۆك:
پارتی 298948
یه‌كگرتوو 38376
هاوپه‌یمانی 23641
یه‌كێتی 23020
كۆمه‌ڵ 3651
گۆڕان 3385
نه‌سر 882
كۆی گشتی 408292
نه‌ینه‌وا
پارتی 78750
یه‌كێتی 11168
نه‌سر 2751
لیستی نیشتمان 2026
فه‌تح 1258
نه‌ینه‌وا هه‌ویه‌توناا 1173
القرار العراقی 1067
تیار الحكمة 184
كۆی گشتی 98414
سلێمانی
یه‌كێتی 136400
گۆڕان 96418
نه‌وه‌ی نوێ 39356
كۆمه‌ڵ 29439
پارتی 27021
هاوپه‌یمانی 26569
یه‌كگرتوو 16223
تیار الحكمة 1074
نه‌سر 409
گۆی گشتی 3728999
به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامانه ده‌ره‌نجامی كۆتایی نییه و بریتیش نییه له ده‌نگی سه‌رجه‌م بنكه‌كان و هێشتا ماوه سه‌رجه‌میان یه‌كلایی بكرێنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ڵێن له سلێمانی ساخته‌كاریی زۆر كراوه‌و داوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ستی كردووه.
رۆژی شه‌ممه 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌چوو و بڕیاره تا سبه‌ینێ ده‌ره‌نجامه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌و له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه رابگه‌یه‌نرێن.