گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئێمه جێگای سه‌رسوڕمان نییه
K24- هه‌ولێر:
ھاشم ئەلموسەوی گوتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای سەربە حەشدی شەعبی رایگەیاند، تۆمەتبار کردنیان بە تیرۆریست لەلایەن ئەمریکاوە شتێكی تازە نیە و جێگای سەرسورمان نیە چونکە ئەوان ھیچکات بەشێک نەبوون لە پرۆژەی ئەمریکا لەناوچەکەدا.
هه‌روه‌ها ئه‌لموسه‌وی گوتی: ئەو چەکە قورسانەی کە لە دەستیانە چەکی حکومەتی عێراقن.
پێشتر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان پۆڵێن كردبوو، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و حه‌شدی شه‌عبی به‌گشتی به‌دوای خۆیدا هێنابوو. هه‌روه‌ها چه‌ندین جار ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌و چه‌كانه‌ی داوه‌ته هێزه عێراقیه‌كان، به‌شێكی زۆریان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و شه‌ڕی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكای پێده‌كه‌ن.