فڕۆكه‌وانه سوورییه‌كه رزگاركرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌یدانی سووریی به ئاژنسی سپوتنیكی رووسی راگه‌یاندووه" سوپای سووریا رۆژی دوو شه‌ممه توانیوویانه، فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره سوورییه رزگار بكه‌ن، كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه خرایه خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و فڕۆكه‌وانه سوورییه به زیندوویه‌تی له گوندی شویحات له ده‌وروبه‌ری ره‌سافه له باكووریی ته‌بقه، له ده‌وروبه‌ری باشووری ره‌ققه، دۆزراوه‌ته‌وه. به‌ر له‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بگه‌نه سه‌ری هێزه‌كانی رژێمی سووریا رزگاریان كردووه.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی خرابووه خواره‌وه له جۆری (سو 22) بوو له كاتی بۆردوومانكردنی ناوچه‌یه‌ك له بادیه تێكشكاێنرابوو.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی سووریی ئه‌و فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره بۆردوومانی چه‌كدارانی داعشی له‌و ناوچه‌یه‌دا كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكا پاش خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه رایانگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكه سوورییه له‌و ناوچانه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی تێدایه كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن بۆردوومانی كردووه بۆیه خستوویانه‌ته خواره‌وه.