ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا و (هەسەدە)دا تەقاندەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی ئەمەریکا و هەسەدەی لە باشووری شاری حەسەکە و گوندی 47ی رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لەو هێرشەدا، پێنج شەرڤان گیانیان لەدەستداوە و دوو سەربازی ئەمەریکیش برینداربوون.
لای خۆیەوە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، رێکخراوی داعش بەرپرسیارەتی خۆی لەو هێرشە راگەیاندووە.
هەر لەدوای تەقینەوەکە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیکردەوە هیچ سەربازێکی ئەمەریکی برینداربوو بێت، بەڵام تەقینەوەکەی بە کاروانە سەربازییە هاوبەشەکەی ئەمەریکا و هەسەدە پشتڕاستکردەوە.
ئەمش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی منبجی باكووری سووریا روویدا و به‌هۆیه‌وه، 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، 5 چه‌كداری لۆكاڵی ناوچه‌كه و 10 هاووڵاتی گیانییان له‌ده‌ستدا.