ڤیدیۆی ساتی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوێكی هێرشی بارهه‌ڵگره‌كه‌ی له‌نده‌ن بڵاوكرایه‌وه
k24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی ساتی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه پۆلیسی شاری له‌نده‌ن ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و گومان ده‌كرێت یه‌كێك له‌و كه‌سانه بێت كه به‌هۆی بارهه‌ڵگرێكه‌وه خۆیانكێشا به نوێژخوێنانی مزگه‌وتێكی باكووری شاری له‌نده‌ن و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێكیان كوشت و 8 كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كرد.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی موسڵمانانی بریتانیا رایگه‌یاند" ئه‌و كرده‌وه‌یه به ئه‌نقه‌ست بووه‌و بۆ تۆقاندنی موسڵمانانه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له‌و كاته‌دا خه‌ڵكه‌كه له مزگه‌وتی "ڤینسبری پارك" كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین مزگه‌وته‌كانی بریتانیا هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، خۆی كێشاوه به نوێژ خوێنانه‌كاندا.
میقداد فیرسی، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نه‌كه گوتوویه‌تی " ئۆتۆمبێله‌كه به ئه‌نقه‌ست به‌ره‌و ئه‌و گرووپه خه‌ڵكه هات كاتێك له به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه‌دا سه‌رقاڵی هاوكاریكردنی پیاوێكی نه‌خۆش بوون كه له‌و شوێنه‌دا كه‌وتبووه سه‌ر زه‌وی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه شۆفێره‌كه له ئۆتۆمبێله‌كه هاتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كه‌س گرتوویانه و نه‌یانهێشتووه بڕوات تا ئه‌و كاته‌ی پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه".
عاجل | توقيف شخص مشتبه به والبحث جار عن اثنين آخرين. #FinsburyPark #لندن pic.twitter.com/sDeWVvdYnx
— Tajalradi (@tajalradi) 19 June 2017