40 ئۆتۆمبێل پێكیاندا كێشا
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 6/2/2018 رووداوێكی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبێل به‌هۆی ته‌مومژه‌وه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ئه‌بوزه‌بی - دوبه‌ی وڵاتی ئیمارات روویداوه‌و به‌و هۆیه‌وه 40 ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیانداداوه‌و 20 كه‌س بریندار بوون.
ئه‌وگرته ڤیدیۆیانه‌ی له شوێنی رووداوه‌كه‌دا گیراون، قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه زۆرانه ده‌رده‌خه‌ن كه به‌ر ئۆتۆمبێل و شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان كه‌وتوون و رووداوه‌كه‌ش له‌سه‌ر رێگای خێرا بووه‌و ئۆتۆمبێله‌كانیش به‌خێراییه‌كی زۆر به‌ریه‌ككه‌وتوون.
رۆژنامه‌ی ئیمارات نوسیوویه‌تی "هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه ته‌مومژ و كه‌می مه‌ودای بینین بووه و شۆفێره‌كانیاش پابه‌ندی دووری نێوان ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌بوون و ره‌چاوی كه‌شوهه‌وایان نه‌كردووه‌و هه‌ر پێیان لێناوه.
الأمارات: حادث سير مروع بين عدد هائل من السيارات على طريق السمحة ( طريق عام ابوظبي-دبي ) ... الله زمّطني ...من سنتين كنت مر بهالطريق اكتر من مرة باليوم ? pic.twitter.com/xGBB59HeJw
— Berto Bregantini (@BertoBregantini) ٦ فبراير، ٢٠١٨
له یه‌كێك له ڤیدیۆكاندا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرداوه‌ته‌وه، به روونی له ده‌ستدانی كۆنترۆڵكی بارهه‌ڵگرێك ده‌بینرێت له‌سه‌ر رێگا خێراكه و خۆی به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا ده‌كێشێت كه راوه‌ستاون.
فيديو وقوع حادث سير مروّع صباح اليوم لعدة مركبات بدولة #الامارات طريق #دبي - #ابو_ظبي بسبب الضباب الكثيف pic.twitter.com/3y8IPk3Vga
— سما?جدة (@rt000rt) ٦ فبراير، ٢٠١٨
محه‌مه‌د ئه‌لخه‌ییلی، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ئه‌بوزه‌بی ده‌ڵێت: "به‌هۆی ته‌مومژه‌كه‌وه پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی پلانی فریاگوزاری په‌یڕه‌وكردووه‌و بارهه‌ڵگره گه‌وره‌كان و پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كریكارانی خستووه‌ته رێگاكانی ته‌نیشت و شوێنی وه‌ستانی ئاسایی خۆیان".
به گووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، جگه له‌وه‌ش، پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی له هه‌ژماره‌كانی خۆیه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆشداری داوه‌ته شۆفێره‌كان و له مه‌ترسی ته‌مومژه‌كه ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه هه‌ر روویداوه".