هاوردنی مۆبایلی كوالیتی نزمی چینی زیادیكردووه
K24 - ھەولێر
خەریکە مۆبایلی کوالیتی نزمی چینی، بازاڕەکانی جیھان داگیر دەکات و دەیەوێت کێبڕکێ لەگەڵ مۆبایلی ئەمریکی و کۆری بکات، لەئێستادا ئەو جۆرە مۆبایلە ھاتووەتە بازاڕەکانی کوردستان و بازرگانێکی مۆبایل دەڵیت، مۆبایلی کوالیتی نزمی چینی، ناتوانێت کێبڕکێی مۆبایلەکانی دیكە بکات و ھاووڵاتیانیش داوا دەکەن لە کوردستان قەدەخە بکرێت.