وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیارێك وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستی كردووه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری و قه‌رزی بچووك له‌و هاوڵاتیانه‌ی فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت نین، به‌ڵام بۆ وه‌گرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان له فه‌رمانبه‌ران هیچ بڕیارێكی نه‌داوه.
به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی وه‌زارتی دارایی‌ش، ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بە ھاوبەشی، یاداشتێكیان داوەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی وەرگرتنەوەی ھەموو جۆرە پێشینەیەك لە ھاوڵاتیان رابگیرێت.
له یاداشته‌كه‌دا پێشنیازیشیان کردووە، وەرگرتنەوەى پێشینه‌كان بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك رابگیرێت، چونکە پێیان وایە دوای ساڵێکی دیکە بارودۆخی دارایی ھەرێمی کوردستان باشتر دەبێت و ئه‌و كات دانه‌وه‌ی ئه‌و پێشینه‌یه‌ش نابێته بارگرانی بۆ هاووڵاتیان.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، وەرگرتنەوەی پێشینەكان لانیكه‌م بۆ ساڵێکی تر دوابخات، تا بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیان به گشتی ده‌چێته قۆناغێكی باشتر.
وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێم، بۆ راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکان، نووسراوی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی پێویستیان بەدەست نەگەیشتووە، وەك خۆشیان دەڵێن، پێویستە وەرگتنەوەی پێشینەکان ھاوشێوەی پێدانی پێشینە، مەرج و رێنمایی تایبەتی بۆ دەربکرێت.
H.B