حووتی شین چۆن هه‌رزه‌كاران به‌ره‌و خوكوشتن هانده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
حووتی شین، یارییه‌كی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی یارییه‌كه ده‌كه‌ن، له كۆتاییدا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆكوشتن و كۆتایی به ژیانی خۆیان ده‌هێنن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "العربیة"، یارییه‌كه په‌نجا رۆژ ده‌خایه‌نێت و رۆژانه داوای ئه‌نجامدانی ئه‌ركێك له یاریكه‌ره‌كه ده‌كات.
له سه‌ره‌تای به‌كارهێنانی یارییه‌كه‌ش، ده‌بێت به‌كارهێنه‌ره‌كه، به مووس، یاخو چه‌قۆ، وێنه‌ی حووتێك له‌سه‌ر ده‌ستی بنه‌خشێنێت، یاخود جه‌سته‌ی خۆی بریندار بكات.
له‌و یارییه‌دا، رۆژانه ئاستی ئه‌ركه‌كان سه‌ختتر و زیاتر ده‌بێت، بۆ نموونه گوێگرتن له میوزیكی ترسێنه‌ر تا وایلێدێت دووچاری خه‌مۆكی ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌یركردنی فیلمه ترسناكه‌كان له كاتژمێر 4:20 خووله‌كی به‌یانی.
هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، یارییه‌كه داوا له به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات، بچنه سه‌ر شوێن و باڵه‌خانه‌ی به‌رز و قاچه‌كانییان شۆڕبكه‌نه‌وه، یاخود به‌سه‌ر به‌رزكه‌ره‌وه‌كانی درووستكردنی باڵه‌خانه‌كاندا سه‌ربكه‌ون.
دوایین ئه‌ركیش بۆ به‌كارهێنه‌ر دانراوه، خۆكوشتنه به چه‌قۆ، یاخود خۆ ههڵدانهخوارهوه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رز.
ئێستا یارییه‌كه له ته‌واوی جیهان، به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه و له هه‌ندێك وڵاتانیش داوا ده‌كرێت ئه‌و یارییه قه‌ده‌غه بكرێت، چونكه حاڵه‌تێكی زۆری خۆكوشتن به هۆی یارییه‌كه‌وه تۆماركراوه.
حووتی شین، به تایبه‌ت ئاراسته‌كراوه بۆ منداڵ و هه‌رزه‌كاران و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش به خۆكوشتن كۆتاییان هاتووه، ناوی یارییه‌كه‌ش له دیارده‌ی خۆكوشتنی به كۆمه‌ڵی حووتی شین وه‌رگیراوه.
ا. م