هه‌ده‌په به‌ربه‌ستى 10%ى تێپه‌ڕاند و 67 كورسى مسۆگه‌ر كرد
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئه‌نجامى به‌رايى له (97.58%)ى ده‌نگه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى توركيا، پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى كوردى (هه‌ده‌په) به‌ربه‌ستى (10%)ى ده‌نگه‌كانى تێپه‌ڕاند و تا ئێستا (67) كورسى په‌رله‌مانى توركياى مسۆگه‌ر كردووه و
5 مليۆن و 598 هه‌زار و 709 ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه.
به گوێره‌ى ياسا له توركيا، هه‌ر پارت و ليستێكى به‌شداربوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى، رێژه‌ى له سه‌دا (10)ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ناتوانێت بچێته په‌رله‌مانه‌وه و به‌و هۆيه‌وه له رابردوودا چه‌ندين پارت و لايه‌نى سياسى له به‌شدارى سياسى و كارى په‌رله‌مانى بێبه‌شكراوون.
له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌مڕۆى توركيادا، مه‌ترسى ئه‌وه له ئارادابوو، هه‌ده‌په كه به‌رهه‌ڵستكارى سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه، نه‌توانێت ئه‌و به‌نده ياساييه تێپه‌ڕێنێت و بچێته په‌رله‌مانه‌وه.
هاوكات به گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راييه‌كان له شاره‌كانى باكوورى كوردستان هه‌ده‌په له پێش پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيايه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و خواسته‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئاكپارتى بوو، كه هه‌وڵيده‌دا، كانديده‌كانى وه‌ك نوێنه‌رى كورد له باكوورى كوردستان بناسێنێت و بانگه‌شه‌ى چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد و نه‌مانى ئه‌و پرسه‌ى ده‌كرد له توركيادا.
راسته‌وخۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا له‌م لينكه ببينه