پلانێكی نوێی زێدان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌بێت
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه ئیسپانیاییه‌كه پلانێكێ نوێی زینه‌دین زێدان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 شووباتی 2018، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له ئاستی كه‌ریم بێنزێما له یاری رابردوو رازی نییه و زۆر نیگه‌ران بووه لێی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان، بێنزێما له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوور ده‌خاته‌وه و له هێڵی پێشه‌وه پشت به تواناكانی كریستیانۆ و به‌یل ده‌به‌ستێت و له دواوه‌ش به‌شداری به ئیسكۆ ده‌كات.
ریال مه‌درید له جامی شا كرایه ده‌ره‌وه و له لالیگاش تاڕاده‌یه‌كی زۆر بێهیوا بووه، ته‌نیا له رێگه‌ی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌توانێت شكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
سبه‌ی چوارشه‌ممه له قۆناخی 16ـی چوونی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی پاریس سانجێرمان ده‌كات.