قه‌یران ئه‌ردۆغان و عه‌بادی كۆده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پاش گه‌یشتنی به ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ته‌وه‌ری ئه‌منی و ئابووری و كێشه هاوبه‌شكانی نێوان هه‌ر دوو وڵات تاوتوێ بكه‌ن.
له كاتی به‌ڕێكه‌وتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌نقه‌ره، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه رایگه‌یاند: "باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاو، كاره‌با، ته‌ندرووستی، پیشه‌سازی، وه‌به‌رهێنان، ئاسایش و رۆشنبیری و چه‌ندین دۆسێی دیكه‌ی هاوبه‌ش ده‌گرێته‌وه".
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له‌م كاته‌دا، عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی ره‌خنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "عه‌بادی كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌و حكوومه‌ته‌كه‌ی كاربه‌رێكه‌ره، بۆیه چوونی هیچ بایه‌خێكی نییه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/8/2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌منی هاوبه‌ش و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و ئابووری ده‌كه‌ین".
هه‌وره‌ها گووتی: "عێراق خاوه‌ن توانایی زۆره و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان باش بێت".
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن به دۆخێكی قه‌یراناویدا تێده‌په‌ڕێت و لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی.
هه‌روه‌ها به‌هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاو و درووستكردنی به‌نداوی گه‌وره له توركیا، كێشه‌ی ئاو بۆ عێراق درووستبووه.