ژماره‌یه‌ك داعشی بیانی له سێداره ده‌درێن
K24 - هه‌ولێر:
دادگای تاوانه‌كانی به‌غدا، سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له داعشه بیانییه‌كاندا سه‌پاند، كه له عێراق چه‌كداری رێكخراوه‌كه بوونه و دژی سوپا شه‌ڕیان كردووه.
وێبسایتی "الغد بریس" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، دادگای بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ سێ ژنه داعشی ئازه‌ربایجانی و ژنێكی قیرغیزستانی ده‌ركردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، سزاكان له زیندانیكردنی تا هه‌تایی، تاكو له سێداره‌دانی تێدایه، ژنه داعشێكی فه‌ره‌نسی و ژماره‌یه‌ك ژنی دیكه‌ی رووسیش كه له ریزی رێكخراوه‌كه‌دا بوونه، سزای زیندانی تاهه‌تایه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
پرۆسه‌ی دادگاییكردنی چه‌كدارانی بیانی رێكخراوی داعش له دادگای تاوانه‌كان به‌رده‌وامه و ماوه ماوه به گوێره‌ی تاوانه‌كان، سزاكانییان بۆ ده‌رده‌كات.
رێكخراوی داعش، له 10ی حوزه‌یرانی 2014، به‌بێ هیچ ته‌قه‌یه‌ك شاری مووسڵ و دواتریش پارێزگای ئه‌نباری كۆنتڕۆڵ كرد، دوای سێ ساڵ مانه‌وه، به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، توانرا له 10 ته‌مووزی 2017 شاره‌كه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه كۆنتڕۆل كرایه‌وه.
ا. م