سه‌رۆك بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا

K24 – هه‌ولێر:

كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ كرد.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، گه‌يشته‌ هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.

ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا به‌ سه‌ردانێك گه‌يشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق كۆبوويه‌وه‌.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا چاوش ئۆغڵۆ گه‌يشته‌ هه‌ولێر و له‌ لايه‌ن هه‌ريه‌ك له‌ وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه‌ريم شنگالى و به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان فه‌لاح مسته‌فا پێشوازى لێكرا.