وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باسی ھەڕەشەكانی سەر كوردستان24 دەكات

ساڵی رابردوو حكوومەتی عێراق بڕیاری قەدەخەكردنی كوردستان24ی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا

K24 - ھەولێر

لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لە قەدەخەکردنی کاری میدیایی کوردستان24 کراوە، كە حكوومەتی عێراق دوای 16 ئۆكتۆبەر بە بڕیارێكی سیاسی كاركردنی كوردستان24 لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی قەدەخەكرد.

لە بەشی دووەمی راپۆرتەکە و لە بڕگەی ئازادی رادەربڕیندا هاتووە "لە 28 ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندی سەر بە حکوومەتی عێراق بڕیاری قەدەخەکردن و راگرتنی کاری میدیایی کوردستان24 ی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا دەرکرد".

دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەك بەسەر رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەردا، کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندن، نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا داوای راگرتنی پەخشی کوردستان24 و رێگریکردن لە کارکردنی تیمەکان و هەروەها دەستبەسەرداگرتنی تەواوی کەلوپەلی کوردستان بیست و چواردا دەرکرد.

ئەم بڕیارە تا ئێستاش هەڵنەوەشاوەتەوە و بەردەوام مەترسی لەسەر تیمەکانی کوردستان24 لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقیدا هەیە.

لە 16 ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، كوردستان24 رووماڵی داگیركردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كرد و پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی دیكەی عێراقی بە جیھان گەیاند.

ھ.م