باران دەوام لە گەرمیان رادەگرێت

بە فەرمی بڕیاردرا

K24 - گەرمیان

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بەھۆی مەترسی لافاو ئه‌مڕۆ ده‌وامی ئێواران لە ناوەندەكانی خوێندن لە گەرمیان رادەگیرێت".

لە راگەیەندراوێكدا هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرای كردووە: "به‌هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارین له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌ترسییه‌كانی لافاو،  سەڵاح کوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/12/2018 له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌وامی ئێوارن رابگیرێت و ببێت به‌ پشووی فەرمی".

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەھۆی بارانی بەخوڕ لە چەند ناوچەیەك لافاو دروست بووە، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی چەند رۆژێكی دیكەش بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.