به ڤيديۆ.. ئاماده‌كارى پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سوپا و حه‌شد ببينه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوپاى عێراق و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى هێزيان له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى جه‌له‌ولا كۆكردووه‌ته‌وه و داواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ هێڵى 36 ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له سنووری گه‌رمیان رايگه‌ياند، "كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ رێگه‌گرتنه له‌و هێز و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق و توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هێزانه نیازی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی گه‌رمیانیان نییه".
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "غه‌د پرێس"ـی گوتووه: "له دیوی پارێزگای كه‌ركووك و سلێمانی و جه‌له‌ولا هێزه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه، چونكه زانیاری گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان، ئه‌ندامانی گرووپه نه‌یاره‌كانی حكومه‌تی عێراق و رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان نیازی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی عێراقیان هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پێشمه‌رگه‌ش له به‌رامبه‌ردا هێزیان كۆكردووه‌ته‌وه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه هه‌بووه گوایه هێزه‌كانی عێراق نیازی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه و هیچ راستییه‌كی تێدا نییه".
ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی تێیدا كۆبوونه‌ته‌وه، كوڵه‌جۆ، ده‌وروبه‌ری كفری و شێخ باوه‌و قه‌ڵایه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و هێزانه‌ی عێراق، ده‌یانه‌وێت هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منی بۆ راوه‌دوونان و ده‌ستگیكردنی گرووپی "ئاڵا سپییه‌كان" ده‌ستپێبكه‌ن و به‌م زووانه ئه‌نجامی بده‌ن".
ده‌رباره‌ی ئه‌و بارودۆخه ئه‌منییه‌ی له بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی له دیوی جه‌له‌ولاوه هه‌یه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار گوتوویه‌تی: "ته‌نها شه‌ڕه قسه له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه روویداوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی قه‌ڵا هێزی كۆكردووه‌ته‌وه‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌وێش بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی هه‌یه، هێزه‌كانی عێراقیش چوون چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن و گفتوگۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه‌ی درووستبووه چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌ڵام، مەحمود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان بە كوردستان24 گوت: "ھێزەكانی عێراق داوای چۆڵكردنی دوو رەبایەی پێشمەرگەیان كردووە، ئێمەش بە ھەموو شێوەیەك ئەو داوایە رەتدەكەینەوە و یەك بست خاكی ناوچەكەش چۆڵ ناكەین و ئەو سنوورە لە تیرۆرستان دەپارێزین، ئەگەر بشیانەوێت پێشڕەوی بكەن لێیان قبوڵ ناكەین".
هه‌روه‌ها، محه‌مه‌د حاجی فایق بە رێوه‌به‌ری پولیسی گە رمیان به كوردستان24 راگه‌یاندووه: "له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه له بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی ده‌مێنینه‌وه و چۆڵی ناكه‌ین، ئه‌مه چه‌ندین جاره سوپا و حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێت ئه‌و بازگه‌یان بۆ چۆڵبكه‌ین، به‌ڵام ئێمه به‌هیچ شیوه‌یه‌ك چۆڵی ناكه‌ین".
ده‌رباره‌ی ره‌وشی سه‌ربازی ناوچه‌كه، په‌یامنێری كوردستان24 له ناوچه‌كه رایگه‌یاند: "ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لە گوندی قەڵا كە دەكەوێتە نێوان كەلار و گوڵاڵە كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە ھێزێكی عێراقی بكەن كە دەیانەدوێت بەرەو ناوچەكە پێشڕەوی بكەن".
گوتیشی: "ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش فەرمانی شەڕیان پێكراوە لە ھەر ئەگەرێك كە ھێزەكانی عێراق پێشڕەوی بكەن، رایانگەیاندووە كە نابێت ھێزەكانی عێراق بێنە ناوچەكە و سوپای عێراقیش سوورە و ھێزەكانی بەرەو ئەو سنوورە جوڵاندووە".