له خانه‌قين به هۆى په‌لامارێكى داعش حه‌وت هاووڵاتى بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له چەکدارانی داعش هێرشيان كرده سه‌ر گوندى (قایە)ى سه‌ر به خانەقین و به‌و هۆيه‌وه حه‌وت هاووڵاتى بريندار بوون كه سێيان منداڵن.
عه‌قید دیار، بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین بە کوردستان24ى راگەیاند، خەڵکی گوندەکە رووبەڕووی داعش بوونەتەوە و دواتر ھێزی پۆلیس چووه‌تە ھانای گوندەکەوە چەکدارانی داعش زیاتر له 30 خولەک لەگەڵ پۆلیسی خانەقین رووبەڕوو بوونەتەوە.
بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین گوتیشی: حه‌وت هاووڵاتى بريندار بوونه، كه سێيان منداڵ و دوانيان ئافره‌ت و دووانه‌كه‌ى ديكه‌يان پياو بوونه و برينداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوون.
سه‌رچاوه‌كه روونيشيكرده‌وه، سێ خانوو و سێ ئۆتۆمبێل له ئاكامى ئه‌و په‌لاماره سووتاوون.