سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته ناو یاریگای سلێمانی
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته ناو یاریگای سلێمانی كه بۆ پاڵپشتی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌یان هه‌زار كه‌س به ئاڵای كوردستانه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
له پاشنیوه‌ڕۆوه، خه‌ڵكێكی زۆر له یاریگاكه ئاماده‌بوون و ئه‌وانه‌ی قسه‌یان بۆ كوردستان 24 كردووه، خۆشحاڵن به سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكه و به حه‌ماسه‌ته‌وه به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاری سلێمانی و له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه و دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراق، پێشوازی لێكرا.