"دادگا سكاڵا دژی مەلا مەزھەر وەرناگرێت"

لە ماوەی دوو رۆژدا دووجار ئیھانە كراوم

K24 - ھەولێر

چالاكوانێكی بواری ژنان سكاڵا لەسەر مەلا مەزھەر خوراسانی تۆمار دەكات و رایدەگەیەنێت، دادگاكانی ھەولێر و سلێمانی سكاڵاكەی لێوەرناگرن.

بەهار موونزیر، چالاكوانی بواری ژنان لە پەیامێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، نووسیویەتی: "ئەمڕۆ بەیانی کاتژمیر 9 دوای ئەوەی سکاڵاکەم رێگری لێکرا لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین لە هەولیر، لەگەڵ چەند پارێزەر قسەم کرد گوتیان لەو بنکەی پۆلیسی لای ماڵی خۆتانەوە دەتوانن داوا تۆمار بکەن، سەرەتا چوومە لای ئەفسەری پۆلیسی بنکەکە زۆر بە رێزەوە گوتی بەڵێ لێرە دەتوانیت بیکەیت، ئەوە بوو هەر لەوێ سکاڵایان بۆ نووسیم و بردمە لای دادوەری لێکۆڵەرەوە ئەو گوتی لێرە ناکرێت، بیبەرەوە بۆ هەولێر گوتم، لە هەولێر نەیان کرد گوتیان بیبەرەوە بۆ سلێمانی، بەڵام ئەو بە نابەدڵێ واژووی کرد و ناردمی بۆ لای دادوەری بنکەکە . دیارە ئەوان دەیان زانی ئیسلامییە و نایکات".

دەقی سكاڵاكە
دەقی سكاڵاكە
دەقی سكاڵاكە
دەقی سكاڵاكە

بەھۆی بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆەیەكی مەلا مەزھەر، كە لە تەلەڤزیۆنەكەی قسه‌ی "دژی ژنانی كورد" كردبوو، رۆژی 9 ئەم مانگە وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاری داخستنی تەلەڤزیۆنی سرووشتی دا، ئەو بڕیارەی وەزارەتی رۆشنبیری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی لێكەوتەوە و دوو رۆژ دواتر و لە رۆژی دووشەممە 11/6/2018، وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند، بەڵێننامەیان بە مەلا مەزھەر پڕكردووەتەوە و بڕیاری كردنەوەی تەلەڤزیۆنەكە دراو و ھەمان رۆژ تەلەڤزیۆنەكە دەستی بە پەخش كردەوە.

ھ.م

نامەی بەھار محەمەد مونزیر لەبارەی رەتكردنەوەی سكاڵاكەی
نامەی بەھار محەمەد مونزیر لەبارەی رەتكردنەوەی سكاڵاكەی