دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری ده‌ركردنی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی، بڕیاری ده‌ركردنی 1444 په‌نابه‌ری عێراقی له ئه‌مه‌ریكا راگرتووه، ئه‌مه‌ش چه‌ند مانگێك كات به‌و په‌نابه‌رانه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی یاسایی بۆ مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
دادوه‌ر مارك گۆڵدسمیس، رۆژی دوو شه‌ممه، له‌سه‌ر داوای چه‌ند پارێزه‌رێكی یه‌كێتی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان، فه‌رمانێكی دادوه‌ری, بڵاوكرده‌وه، له فه‌رمانه‌كه‌شدا باس له‌وه كراوه ئه‌و عێراقییانه‌ی هاتوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا، به‌ده‌ست سته‌مه‌وه له عێراق ده‌ناڵێنن، چونكه به‌شێكیان كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینین.
ئه‌و دادوه‌ره ده‌ڵێت: "گوێم له زۆر كه‌س بووه كه هه‌وڵی زۆر بۆ وه‌رگرتنی هاوكاری یاسایی ده‌دات، به‌تایبه‌ت دوای بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ده‌ركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه".
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌ی ئه‌و دادوه‌ره، له 34 لاپه‌ڕه پێكدێت و كاتێكی زیاتر به‌و په‌نابه‌رانه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی یاسایی، یاخود به‌رگری له خۆیان بكه‌ن, به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی دووچاری ئازار و ئه‌شكه‌نجه و مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه و له ترسی ژیانی خۆیان عێراقییان جێهێشتووه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و پاڵپشتییه یاساییه به‌و واتایه دێت، ناتوانرێت هیچ په‌نابه‌رێكی عێراقی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكرێت.
تا ئێستاش روون نییه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، تانه له‌و بڕیاره دادوه‌رییه ده‌دات یان نا, چونكه پێشتر حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری كۆتایی له ده‌ركردنی 1444 په‌نابه‌ری عێراقی له‌و وڵاته ده‌ركردبوو.