توركیا وه‌ڵامی ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
توركیا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێست و لێدوانانه به هاوبه‌شیكردنی تاوانه تیرۆریستییه‌كان و ناپاكی ناو ده‌بات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی به ناپاكی تاوانی تیرۆریستی به‌راوردكرد و دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌مانی كردووه، مانای هاوبه‌شیكردنه بۆ تاوانه تیرۆریستییه‌كان و ناپاكیكردنه له جیهانی عه‌ره‌بی".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستی توندی خۆی به‌رامبه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و داوای له توركیا كرد، هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بوه‌ستێنێت، هۆشداریشیدا، توركیا ده‌یه‌وێت پاكتاوی نه‌ژادی كورد بكات و دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بگۆڕێت.
ئه‌بولغه‌یت له گوتاره‌كه‌یدا له كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌مڕۆی كۆمكاری عه‌ره‌بی، كه له قاهیره تایبه‌ت به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، "مه‌ترسی سڕینه‌وه‌ی كورد له سووریا له‌لایه‌ن توركیاوه هاتووه‌ته ئاراوه"، داواشی له ئه‌نقه‌ره كرد، هێرشه‌كه‌ی بوه‌ستێنێت.
هه‌روه‌ك ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر هێرشی توركیا كرد و گوتی: "ئه‌و هێرشه‌ی توركیا كاره‌ساتی زۆری بۆ ناوچه‌كه به‌دواوه ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌شه بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد و نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران له شوێنی ئه‌وان و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رێكخراوی نوێی تیرۆریستی، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات، كه له‌لایه‌ن توركیاوه كراوه‌نه‌ته ئامانج، كه 7 گرتووخانه‌ی گه‌وره‌ی لێیه و هه‌زاران چه‌كداری زیندانیكراوی داعش له‌و گرتووخانانه‌دا هه‌ن".
ئه‌بولغه‌یت هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، كه "12 هه‌زار چه‌كداری داعش له گرتووخانه‌كانی باكووری سووریا‌ن" و به‌رپرسیارێتی لێكه‌وته‌كانی دۆخه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی توركیا.
ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی دووپاتیكرده‌وه، "ده‌بێت توركیا هێزه‌كانی له ناو خاكی سووریا بكشێنێته‌وه" و هێرشه‌كه‌ی توركیای به "ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی" وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: "هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا داگیركردنی خاكی ده‌وڵه‌تێك و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمكاری عه‌ره‌بیش له شاری قاهیره كه تایبه‌ت به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجوومه‌نی كۆمكار له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتیكرده‌وه، له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی توركیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاریانداوه، به زووترین كات رێككاری پێویست له دژی توركیا بگرنه به‌ر، سه‌ره‌تاش به پچڕاندنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و هاوكاری سه‌ربازی و پێداچوونه‌وه بۆ ئاستی په‌یوه‌ندییه ئابووری، گه‌شتیاری و رۆشنبیرییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌ستپێ ده‌كه‌ن.
H.B