به ڤيديۆ.. يه‌په‌گه حه‌فاره‌يه‌كى سوپاى توركيا تێكده‌شكێنێت
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕى عه‌فرين پێى ناوه‌ته شازده‌هه‌مين رۆژييه‌وه و له رێى په‌يجى ره‌سمى خۆيه‌وه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) گرته‌ى به ئامانجگرتنى حه‌فاره‌يه‌كى سوپاى توركياى بڵاوكرده‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ى پێكراوه، ئه‌مڕۆ له سنوورى عه‌فرين ئه‌و ئامێره سه‌ربازييه‌ى سوپاى توركيا كراوه‌ته ئامانج و تێكشكێنراوه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ يه‌په‌گه له راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌ربازيدا، ئامارى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و تێيدا به‌م جۆره باسى شه‌ڕه‌كانى كردووه:
يه‌كه‌م: راجۆ: شاره‌دێى راجۆ و ده‌وروبه‌رى رووبه‌ڕووى تۆپبارانى هه‌ڕه‌مه‌كيانه بووه‌ته‌وه. له رۆژى هه‌ينيى رابردووه به‌رده‌وام ناوچه‌كه له ژێر تۆپبارانى تۆپخانه‌كان و بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركيادايه.
دووه‌م: جندرێس: سوپاى توركيا و ميليشياكانى قاعيده هه‌وڵى پێشڕه‌ويان داوه له ميحوه‌رى گونده‌كانى (ئه‌شكان غه‌ربى، حه‌مام، شاخى بيره‌قدار) و هێزه‌كانى يه‌په‌گه به‌ره‌نگاريان بوونه‌ته‌وه و زيانى گيانى و ماڵى زۆريان پێگه‌ياندوون و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به هاناى هێرشبه‌رانه‌وه هاتوون.
سێيه‌م: ناحيه‌ى شه‌ڕڕا: يه‌په‌گه توانيويه‌تى حه‌فاره‌يه‌كى سه‌ربازى بپێكێت و تێكى بشكێنێت.
چواره‌م: له ميحوه‌رى گوندى بولبول و حه‌فتارۆ، يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه) تانكێكى سوپاى توركيايان تێكشكاندووه و ته‌واوى چالاكييه‌كه‌ش به ڤيديۆ تۆمار كراوه.
پێنجه‌م: سه‌رله‌به‌يانى دوێنێ سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌يانويست گردى كه‌ڤه‌ر كر داگير بكه‌ن و هێزه‌كانى يه‌په‌گه رووبه‌ڕوويان بوونه‌ته‌وه.
شه‌شه‌م: دوێنێ ميليشياكانى قاعيده‌ى هاوپه‌يمانى توركيا ده‌يانويست دزه بكه‌نه ناو شارۆچكه‌ى گرێ سپى و له لايه‌ن يه‌كينه‌كانه‌وه هێرشه‌كه‌يان تێكشكێنراوه و ته‌رمى چوار چه‌كداريان له مه‌يدانى شه‌ڕدا به‌جێهێشتووه.