مارسیاڵ خاڵی جیاوازی نێوان سۆڵشایه‌ر و مۆرینهۆ ئاشكرا ده‌كات
ئانتۆنی مارسیال یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا جیاوازی نێوان سۆڵشایه‌ر و خۆزێ مۆرینهۆ ده‌كات، ده‌شڵێت: به‌ختێكی باشمان هه‌یه بۆ یاری داهاتوو به‌شێك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی سانجێرمان یاری ناكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 11 شووباتی 2019، ئانتۆنی مارسیال یاریزانی فره‌نسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد.
له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا مارسیال گوتی: هه‌میشه مۆرینهۆ داوای له ئێمه ده‌كرد به‌رگری توند بكه‌ین، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه سۆڵشایه‌ر به‌رده‌وام داوامان لێ ده‌كات فشار له‌سه‌ر گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ین و زیاتر بیری لای هێڵی پێشه‌وه‌یه نه‌ك به‌رگری.
مارسیال گوتیشی: سۆڵشایه‌ر له ڕووی شێوازی گونجاندن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان زۆر نایابه و هه‌موو پلانه‌كانی به پێكه‌نین و خۆشی جێبه‌جێ ده‌كات و هه‌مووان دڵخۆشن له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره.
مارسیال له به‌شێكی قسه‌كانیدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ین، گوتیشی: به‌ختمان هه‌یه به‌شێك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی سانجێرمان به‌شداریی له یارییه‌كه ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی ئێمه ئاسانتر ده‌كات.