نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌واوی نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك، نهێنی رووداوه‌كانی داگیركردنی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو.
پارێزگاری كه‌ركووك راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئێستاش ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه، بۆیه شاره‌كه‌ی جێهێشتووه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم به ئاژانسی بلوومبێرگی راگه‌یاندووه، ئه‌و شه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كه‌ركووك، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هیچ رۆڵێكیان نه‌بوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هیچ قوربانییه‌ك له رووداوه‌كه‌دا نییه، به‌ڵام ته‌رمی ده‌یان كه‌س به‌رچاو كه‌وتوون و گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كان.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاشكرای كردووه، كه شه‌وێك پێشتر هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕه گه‌وره‌ی مام جه‌لال، له‌گه‌ڵ لاهور و ئاراس جه‌نگی و نوێنه‌ری قاسم سلێمانی هاتوونه‌ته لای و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه.
ئه‌وان به نه‌جمه‌دین كه‌ریمیان گوتووه: "ده‌بێت پاشه‌كشه له هه‌ڵوێسته‌كان بكه‌ی، ئه‌گه‌رنا هێرشت ده‌كه‌ینه سه‌ر".
ئاژانسی بلوومبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له رووداوه‌كانی 72 كاتژمێری رابردوو، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودی سه‌ر به سوپای پاسداران، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه.
ئاشكراشی ده‌كات، بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، قاسم سوله‌یمانی، رێككه‌وتنه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هاوسه‌ری مام جه‌لال ته‌واو بكات.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سه‌ره‌تاوه له ئێران نزیك بووه، ته‌نانه‌ت شه‌وی هێرشه‌كه‌ش، به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌وان بوون هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌كرد و له به‌رده‌م هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پاشه‌كشه‌یان كرد.
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تا چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شه‌ڕیان كرد، به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه سه‌ره‌كییانه وایكرد، حه‌شد به ئاسانی كه‌ركووك كۆنتڕۆڵ بكات.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "شه‌رم ده‌كه‌م كه هه‌ڵگری وڵاتینامه‌ی ئه‌مه‌ریكام، چونكه من ساڵانێك له عێراق، یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی پشتگیری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكام ده‌كرد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رۆژێك هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه كه‌ركووك".