له سلێمانی زۆرترین پێشێلكاریی دژی رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، كه سه‌ر به سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه، راپۆرتی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی لێژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان، لە 1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2018 تاکو 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، له هه‌رێمی كوردستان، 131 حاڵه‌تی پێشێلكاری جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان روویداوه.
له كۆی ساڵه‌كه‌شدا، له شاری سلێمانی، زۆرترین پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان كراوه، كه 49 حاڵه‌تی پێشێلكاریی بووه، له شاری هه‌ولێریش 31 حاڵه‌ت، دهۆك 14 حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه 5 حاڵه‌ت و كه‌ركووكیش 4 حاڵه‌ت.
له سه‌ر ئاستی قه‌زاكانیش زاخۆ 6 حاڵه‌ت، ئاكرێ 2 حاڵه‌ت، سۆران 4 حاڵه‌ت، رانیه 3 حاڵه‌ت، كه‌لار 5 حاڵه‌ت، خانه‌قین 2 حاڵه‌ت، هه‌ریه‌ك له كفری، سه‌یدسادق و شنگالیش 1 حاڵه‌ت تۆماركراون.
ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، بریتین له حاڵه‌ته‌كانی (رێگریكردن له رووماڵكردن، هێرش‌و سووكایه‌تیكردن‌و لێدانی رۆژنامه‌نووسان، ده‌ستگیركردن، حاڵه‌تی مردن، ته‌قه‌كردن، داخستن).
هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، یه‌ك حاڵه‌تی مردنی رۆژنامه‌نووسان له ساڵی 2018 تۆماركراوه، ئه‌ویش (میكۆبان سلێمان كاكه‌برا)، په‌یامنێری خه‌ندان بووه و له 13/5/2018، له سلێمانی، له كاتی كاركردنی تیمه‌كه‌یان له‌باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ژێر کاریگەری ته‌قه‌كردن له‌و باره‌گایه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی لێژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، پێشێلكارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2018 به به‌راورد به 2017 كه‌میكردووه.
له ساڵی 2017، 137 حاڵه‌تی پێشێلكاری تۆماركراون، كه به‌رامبه‌ر به 230 رۆژنامه‌وان ئه‌نجامدراون.
بۆ بینینی ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه، كرته لێره بكه.
ئ. م