كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلایی دەكرێتەوە

چوار فلتەری سەرەكی ھەن

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لیژنەی ھاوبەشی ھاوپەیمانێتییەكانی سائیرون و فەتح بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران كۆدەبێتەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ لیژنە ھاوبەشەكەی سائیرون و فەتح بۆ دیاریكردن و یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران كۆببێتەوە و دواتریش بینێرنە بەردەم مەرجەعی باڵای شیعەكان بۆ ئەوەی رەزامەندی بدات لەسەری.

بە گوێرەی ھەواڵەكان، زیاتر 10 كەس وەك كاندیدی سەرۆك وەزیران ھەن و چوار فلتەری سەرەكی ھەن، كە یەكەمیان ھەڵسەنگاندنی كەسایەتی و مێژووی سیاسییەكەیەتی، دووەم و سێیەم برتین لە فیلتەرەكانی ئێران و ئەمریكا، چوارەم فیلتەریش بریتیە لە مەرجەعی شیعەكان كە دواجار عەلی سیستانی بڕیار لەسەر یەكێكیان دەدات، بەرلەوەی ناوەكە بنێردرێتە پەرلەمان و ھەڵبژێردرێت.

ھ.م