كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت و لە ھەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی شارەكانی كوردستان، كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردابێت.