ئه‌وه‌ی ئێران چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه كردیان
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا، رایده‌گه‌یه‌نن، بۆچوونی هاوبه‌شییان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌دا، هه‌ردوو وڵات دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه به هه‌موو توانایانه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران ده‌بنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه نابێت ئێران چیدیكه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه بكات، به‌تایبه‌تیش عێراق.
به‌ر له دوو رۆژ، لووتكه‌ی وڵاتانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له سعوودیه به‌ڕێوه‌چوو.