دراوسێكان باوه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پێشوازییه‌كه‌ی ی‌و جۆنگ، خوشكی كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور له مون چیه-ئین، سه‌رۆكی كۆریای باشوور و هاوژینه‌كه‌ی بووه جێگای سه‌رنجی میوانه‌كانی و چاودێران.
خوشكه‌كه‌ی كیم له‌نێوان پاسه‌وانانی شه‌ره‌ف هه‌نگاوی هه‌ڵده‌ھێنا و فه‌رمانی پێده‌كردن و رێكیده‌خستن پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و رووی مون و هاوژینه‌كه‌ی بڕۆن و به‌گه‌رمی پێشوازییان لێبكه‌ن، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ی‌و جۆنگ بووه جێگای سه‌ره‌نج و رووداوێكی مێژووی و گرنگ لای كۆرییه‌كان.
كاتژمێر 10ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی پیۆنگ یانگ سه‌رۆكی كۆریای باشوور و هاوژینه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سۆل (سیئۆل) و پیۆنگ یانگ و دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگ له نیمچه دوورگه‌ی كۆری گه‌یشتنه پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و له‌لایه‌ن كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
بڕیاره سه‌رۆكی كۆریای باشوور و هاوژینه‌كه‌ی ماوه‌ی 3 رۆژ له كۆریای باكوور بمێننه‌وه.
South Korean President Moon Jae-in arrived at the Pyongyang International Airport for his third summit with top leader of the Democratic People's Republic of Korea (DPRK) Kim Jong Un pic.twitter.com/zP7vgGZVZB
— China Xinhua News (@XHNews) ١٨ سبتمبر ٢٠١٨