باشووری کوردستان فه‌لاح مسته‌فا: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان په‌یوه‌ندیی به‌ ئه‌نقه‌ره‌ و تاران نییه‌

فه‌لاح مسته‌فا: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان په‌یوه‌ندیی به‌ ئه‌نقه‌ره‌ و تاران نییه‌
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌لاح مسته‌فا

K24 – هه‌ولێر

فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت سه‌ربه‌خۆیی كوردستان په‌یوه‌ندیی به تاران و‌ ئه‌نقه‌ره‌ نییه‌ و ئه‌م پرسه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

فه‌ڵاح مسته‌فا له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئیستانبوڵ رایگه‌یاند هیچ كات عێراق میكانیزمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد نه‌بووه‌ و سنووری ده‌ستكرد  له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتووه‌ نه‌بووه.

له‌ به‌رده‌ده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی هه‌میشه‌ داوای سه‌ربه‌خۆییمان كردووه‌ و كورد له‌ عێراق سزا دراوه‌ و  و به‌غدا هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات و عێراق وه‌ك پێویست سوود له‌ سه‌رچاوه‌كانی وه‌رنه‌گرتووه‌.