وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كێيه و چى له باره‌ى ئێران و رووسيا و كۆرياى باكووره‌وه ده‌ڵێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مڕۆ، ريكس تيلرسنى له پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى لادا و مايك پۆمپيۆى به‌ڕێوبه‌رى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكاى وه‌ك وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه ده‌ستنيشان كرد.
تره‌مپ، له ميانى سه‌ردانێكيدا بۆ شارى سان دييگۆ، له ويلايه‌تى كاليفۆرنيا، رايگه‌ياند، "له باره‌ى زۆر پرسه‌وه ناكۆكى گه‌وره له نێوان من و تيلرسن هه‌بوو، به تايبه‌تى سه‌باره‌ت به دۆسييه‌ى ناووكى ئێران".
گوتيشى: "پۆمپيۆ، له رووى بۆچوون و تێڕوانينى سياسييه‌وه له من نزيكتره. له‌گه‌ڵ تيلرسن به دوو رێگه‌ى جياواز بيرمان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پۆمبيۆ به هه‌مان شێوه بير ده‌كه‌ينه‌وه".
تره‌مپ له باره‌ى وه‌زيره نوێيه‌كه‌يه‌وه، له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌وه‌شى وتووه، كه زۆر "شانازى" به ده‌ستنيشانكردنى پۆمپيۆ به وه‌زيرى ده‌ره‌وه ده‌كات و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "ئه‌زموونى پۆمپيۆ له سوپا و كۆنگرێس و ئيداره‌دانى سى ئاى ئه‌ى ئاماده‌ى كردووه بۆ به‌ڕێوبردنى ئه‌م رۆڵه تازه‌يه".
تره‌مپ، دواى بڕياره‌كه‌ى، چاوه‌ڕێى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مريكايه بۆ په‌سندكردنى.
له يه‌كه‌م هه‌ڵوێستيشيدا، پۆمپيۆ، رايگه‌ياند، "پشتيوانى له رێچكه‌ى سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مريكا ده‌كات له باره‌ى پرسه ناوخۆيى و ده‌ره‌كييه‌كانه‌وه".
هه‌شت زانيارى له باره‌ى وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا
يه‌كه‌م: پۆمپيۆ، له 1963 له شارى ئورينجى ويلايه‌تى كاليفۆرنيا له‌دايكبووه. چوار ساڵ ئه‌كاديمياى وێست پۆينتى سه‌ربازى خوێندووه و له 1986 ده‌رچووه. چووه‌ته ريزى سوپا. بووه‌ته ئه‌فسه‌رى فيرقه‌ى زرێپۆش تا 1991. دواتر ده‌ستى له كارى سوپا كێشاوه‌ته‌وه. خه‌ريكى خوێندنى ياسا بووه له هارڤارد. دواتر كۆمپانيايه‌كى تايبه‌ت به پێكهاته‌كانى پيشه‌سازى ئاسمانى و بۆشاييگه‌رى كردووه‌ته‌وه و روويكردووه‌ته بوارى ده‌رهێنانى نه‌وت.
دووه‌م: ژيانى سياسى له 2010 ده‌ستپێكردووه، به تايبه‌تى ئه‌و كاته‌ى پاڵێوراوه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك نوێنه‌رى ويلايه‌تى كانزاس. له 2011 تا 2017 ئه‌ندامى كۆنگرێس بووه.
سێيه‌م: له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌شدارى له كارى ليژنه‌كانى وزه، بازرگانى، هه‌واڵگرى كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامى ليژنه‌ى تايبه‌تى كۆنگرێس بووه بۆ لێكۆڵينه‌وه له‌و هێرشه‌ى له 2012 له شارى بنغازى ليبيا كرايه سه‌ر نێرده‌ى ئه‌مريكا.
چواره‌م: به لێدوانه‌كانى له دژى موسڵمانان له ناو ميدياى ئه‌مريكادا ناوبانگى زياترى په‌يدا كرد و نازناوى "جه‌نگاوه‌رى دژ به ئيسلام"يان لێ نا.
پێنجه‌م: له 18ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2016، سه‌رۆكى ئه‌مريكا پۆستى به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكاى پێدا و له كۆتايى مانگى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، ئه‌نجوومه‌نى پيرانى كۆنگرێس، بڕياره‌كه‌ى تره‌مپى په‌سند كرد.
كۆمارييه‌كان به كۆى ده‌نگ پشتيوانيان كرد و ديموكراته‌كانيش به‌شێكيان دژى بوون، چونكه پۆمپيۆ رايگه‌ياندبوو، ئه‌و هه‌موو موسڵمانێك به پشتيوانى تيرۆر ده‌ناسێت، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى به ئاشكرا ئيدانه‌ى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى په‌يڕه‌وكارانى ئاينه‌كه‌يان ناكه‌ن.
شه‌شه‌م: پۆمپيۆ، به يه‌كێك له هه‌ڵۆكانى بازنه‌ى نزيك له تره‌مپ ده‌ناسرێت، به تايبه‌تى له باره‌ى كێشه‌ى كۆرياى باكووره‌وه. بڕواى وايه، ده‌بێت ئه‌مريكا له سۆنگه‌ى هێزه‌وه ره‌فتار بكات و هيچ سازشێك له‌و پرسه‌دا نه‌كات.
حه‌وته‌م: پۆمپيۆ، هاوشێوه‌ى تره‌مپ، به يه‌كێك له ره‌خنه‌گره تونده‌كانى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت. داواى كشانه‌وه له رێككه‌وتنى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌ڵمانيا ده‌كات، كه له ته‌مموزى 2015 به ناوى رێككه‌وتنى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك ناسراوه. پۆمپيۆ ئێران به پشتيوانى سه‌ره‌كى تيرۆر هه‌ژمار ده‌كات و له‌و رێيه‌وه ده‌يه‌وێت هه‌ژموونى به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بسه‌پێنێت.
هه‌شته‌م: سه‌باره‌ت به رووسيا، ئه‌و وه‌زيره نوێيه، ره‌خنه‌ى توند له رووسيا ده‌گرێت و پێى وايه، مۆسكۆ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌يه له ئه‌مريكا و ده‌ڵێت: رووسيا هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى پێگه‌ى سياسى خۆى له جيهاندا به شێوه‌يه‌كى دوژمنكارانه ده‌دات. هه‌روه‌ها به درێژايى چه‌ندين ده‌يه‌يه، رووسه‌كان ده‌يانه‌وێت كاريگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مريكا درووست بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ