بۆ "پاره‌ی قه‌ره‌بوو" سێ كورد له‌ به‌ریتانیا دوكانه‌كه‌یان ده‌سووتێنن

به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:

سێ کورد لە بەریتانیا تۆمەتی ئەوە دەخرێتە پاڵیان کە دوکانەکەیان سووتاندووە تاکو پارەی دڵنیایی (ئینشورانس) وەربگرن، بەڵام ئاگرەکە بە سوتانی دوکانەکە کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو سوپەرمارکێت و شوقەیەکی دیکە گڕیانگرتووە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، (ئ. ع) ، (ه. ح) و (ئ. ک) هەڵدەستن بە داڕشتنی پلانێک بۆ سوتانی دوکانەکەیان تاکو کۆمپانیای پەیوەندیدار قەرەبووی سوتانی دوکانەکەیان بۆبکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو ئاگرە، پێنج کەس بە ناوەکانی ڤیکتۆریا  لێیڤلیا، ماری راگووبیر تەمەن 46 ساڵ و دوو کوڕی بەناوەکانی شەین و سییان، تەمەن 18 ساڵ، لیا بێس ریک کە کچە هاوڕێی شەینە و تەمەنی 18 ساڵە گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە 25ی شوباتی ئەمساڵ روویداوە و دادگا ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی بۆ ئەو دۆسییەیە ئەنجامداوە، تیایدا ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە کە ئینگلیزییان نەزانییوە و وەرگێڕیان لەگەڵ بووە، چوونەتە دادگا.

ئەو سێ کوردە کە تەمەنیان 37، 32 و 34 ساڵە، رەتییانکردۆتەوە کە ئەوان تاوانباربن، بەڵام جارێ دادگا بڕیاری کۆتای لەو بارەیەوە نەداوە.

رووداوەکە لە شاری لیستەر لە بەریتانیا روویداوە و بەهۆیەوە شوقەیەک و سوپەرمارکێتێک بە ناوی زابکا سووتاون.

لیا بێس ریک
لیا بێس ریک
 ماری راگووبیر و دوو کوڕەکەی بەناوەکانی شەین و سییان
ماری راگووبیر و دوو کوڕەکەی بەناوەکانی شەین و سییان
ئ. ع
ئ. ع
 ڤیکتۆریا  لێیڤلیا
ڤیکتۆریا لێیڤلیا

H.J