كۆریای باشوور په‌یمانگه‌یه‌كی كارگێڕی له كوردستان ده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
كۆریای باشووری نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی ده‌ستی كاری كارامه و كارگێڕی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، كۆرییه‌كان نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان په‌یمانگه‌یه‌ك به‌ناوی په‌یمانگه‌ی كوردستان بۆ كاروباره كارگێڕییه‌كان بكاته‌وه.
هاوكات له میانی سه‌ردانی شاندی باڵیۆزخانه‌ی كۆریای باشوور له عێراق بۆ لای ژوری بازرگانی هه‌ولێر به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه كه ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان و بازرگانانی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كۆریای باشوور بكه‌ن.