ئۆتۆمبێلێك لە بەریتانیا ژمارەیەك موسڵمانی كردە ئامانج
K24 - ھەولێر
لە شاری نیوكاسڵ لە بەریتانیا، ئۆتۆمبێلێك ژمارەیەك موسڵمانی كردە ئامانج، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 6 كەس برینداربوون و سێ لە بریندارەكان منداڵن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، شوفێری ئۆتۆمبێلەكە ژنێكی تەمەن 42 ساڵە و دوای رووداوەكە لەلایەن پۆلیس دەستگیركرا.
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت، رووداوەكە تیرۆریستی نەبێت.
ئەمە لە كاتێكدایە لە 19 ئەم مانگە رووداوێكی ھاوشێوە لە لەندەن روویدا، لەكاتی ھاتنەدەرەوەی نوێژخوێنانی مزگەوتێك لە شەقامی سێڤن سستەرز لە گەڕەكی فێنسبری پارك لە باكووری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، چەند كەسێكی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلەكەیان خۆیان كێشا بە نێو ژمارەیەك ھاووڵاتی و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە