له دياله ژنێك به يه‌ك سك بووه دايكى حه‌وت منداڵ
K24 – هه‌ولێر:
لە نەخۆشخانەى (البتول التعليمي)ـى لە دياله، ئافرەتێکى دوو گيان بە سكێك حەوت كۆرپه‌ى بوون.
كۆرپه‌كان شه‌شيان كچ و يه‌كێكيان كوڕه، به شێوه‌يه‌كى سرووشتى له‌دايكبوون و پێويستى به نه‌شته‌رگه‌رى نه‌كردووه.
به گوێره‌ى راپۆرتى پزيشكیی نه‌خۆشخانه‌كه، ته‌ندروستیى كۆرپه‌كان و دايكيان باشه و هيچ گرفتێكيان نييه.