خۆپیشانده‌ران چوارده‌وری ماڵی پارێزگاری زیقاریان گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له پارێزگای زیقاڕ، به‌ده‌ستڕێژی گوللـه، هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن، كه له چوارده‌وری ماڵی پارێزگاری زیقاڕ گردبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "غه‌د پرێس"، خۆپیشانده‌ران چوارده‌وری ماڵی یه‌حیا ئه‌لناسڕییان گرتبوو، كه پارێزگاری زیقاڕه، به‌ڵام پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد و بڵاوه‌یان پێكردوون، گازی فرمێسكڕژێنیشیان له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشی ده‌كاته‌وه، تا ئێستا به‌شێك له خۆپیشانده‌ران له نزیك ماڵی پارێزگاری زیقار ماون و شوێنه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی چۆڵ نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ له شه‌قامی "حبوبی"، ناوه‌ڕاستی زیقاڕ، له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری، خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد.
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی زیقار
ا. م