پارتی و یەكێتی كاراكردنەوەی پەرلەمان لەگەڵ یەكگرتوو تاوتوێ دەكەن

كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكێتی لەگەڵ گۆڕان دەستی پێكرد

K24 - ھەولێر

كەمێك لەمەوبەر شاندی ھاوبەوشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان گەیشتنە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی لە ھەولێر، بڕیارە لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ یەكگرتوو تاوتوێی میكانینزمی كاراكردنەوەی پەرلەمان بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوە و بڕیاریشە ئەمڕۆ خانەی راپەڕاندنی گۆڕان تاوتوێی كۆبوونەوەكەی دوێنێ بكات و وەڵامی پارتی و یەكێتی بدەنەوە.