جیهان له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ پاریس پۆلیسێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو

له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ پاریس پۆلیسێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو

K24 - هه‌ولێر: 

به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ شه‌قامی شانزلیزه‌ی ناوه‌ڕاستی پاریس، پۆلیسێك كوژرا و دووانی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ ئێستاشدا شه‌قامه‌كه‌ داخراوه‌ و وێستگه‌كانی میترۆش له‌ كاركردن وه‌ستاون.

هێزێكی تایبه‌تی پۆلیسیش گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و گه‌مارۆی شوێنی رووداوه‌كه‌ی داوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، پۆلیس ته‌قه‌ی له‌ هێرشكه‌ره‌كه‌ كردووه‌ و كوشتوویانه‌.

تا ئێستاش پۆلیس هیچ زانیارییه‌كی به‌ فه‌رمی له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.