به‌به‌ڵگه.. سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر عه‌بادی تۆمارده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژی یه‌كشه‌ممه، پارێزه‌رێكی عێراقی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حه‌سه‌ن را‌شد، وه‌زیری پۆسته و گه‌یاندنی عێراق تۆمار كرد.
تارق مه‌عموری، كه پارێزه‌رێكی عێراقییه له سكاڵاكه‌یدا عه‌بادی و راشدی به‌وه تۆمه‌تباركردووه، كه به پچڕاندنی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌ستووریان پێشێلكردووه.
له سكاڵاكه‌یدا مه‌عموری پشتی به مادده‌ی 40 له ده‌ستووری عێراق به‌ستووه، كه مافی پۆسته و گه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی و بروسكه و ته‌له‌فۆن بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، له ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه‌یدا ئه‌و پارێزه‌ره داوا له دادگا ده‌كات كاتی دادگاییكردنه‌كه دیاری بكات.
ئه‌و پارێزه‌ره عێراقییه ته‌نیا بڕی 1000 دیناری عێراقی بۆ پێبژاردنی عه‌بادی و راشدی به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكارییه دیاریكردووه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رپێچییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ره به‌و بڕه پاره‌یه، به‌ڵكو بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه كه عه‌بادی و راشدی سه‌رپێچی ئه‌خلاقی و ده‌ستوور و یاسایانكردووه و پێویسته غه‌رامه بكرێن.
پێشتریش هاووڵاتیان حكوومه‌تی به‌غدایان به پچڕاندنی هێڵی ئینترنێت تۆمه‌تبار كردووه، كه به‌ر له 10 رۆژ مه‌به‌مه‌بستی پچڕاندنی په‌یوه‌ندی نێوان چالاكوانانی مه‌ده‌نی بۆئه‌وه‌ی رێگری له خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن، بڕیاری راگرتنی ئینته‌رنێتیان دابوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان په‌نا بۆ فلته‌رشكینه‌كان ببه‌ن، تاوه‌كوو به‌رده‌وامی به په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان بده‌ن.
H.B