كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەندێك ناوچەی كوردستان ئەگەری بارانبارین ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و خێرای با زیاد دەكات تۆزێكی كەم بەرزدەبێتەوە، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارانبارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بوونی تۆزێكی كەم.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی