عه‌بادی: ئامادەی گفتوگۆین

سەرۆكی فەرەنسا پەیوەندی پێوەكردووە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی پێوە کردووە و ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

عەبادی، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند، دەستیان بە وردبینکردن لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە و پرۆسەکە زۆری پێناچێت.