پۆلیسی هه‌ولێر رێكاره‌كانی نه‌هێشتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت روون ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ليوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرکەسێك لە هەر پلەیەکی حکوومی و حزبی بێت، ئەگەر مۆڵەتی چەکهەڵگرتنی نەبێت، بەپێی یاسا دەستبەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتیشی: "لەماوەی داهاتوودا دەست بە پشکنینی چەکی ماڵان دەکرێت و هەر کەسێك لەماڵەوە چەکی هەیە، ده‌بێت لەلای بنکەی پۆلیسی گەڕەکەکەی تۆماری بکات".
ليوا عەبدولخاڵق تەڵعەت راشیگه‌یاند، لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی له پۆلیس و ئاسایش پێكده‌هێنرێت و چه‌ند شوێنێك ده‌ستنیشان ده‌كرێت و به گوێره‌ی فۆرمێك له‌و بنكانه جۆر و ژماره‌ی چه‌كی ئه‌و هاووڵاتیانه تۆمارده‌كرێت، كه مۆڵه‌تی چه‌كهه‌ڵگرتنیان پێده‌درێت.
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه كه نابێت هیچ كه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌ت چه‌ك هه‌ڵبگرێت و به پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گيرێت.
ئ. م